پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس کە شەوان تەقەیان دەکرد دەستگیرکران

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دو تەقەکەریان دەستگیرکرد کە لە چەند شوێنێکی شاری سلێمانی تەقەیان کردبوو". 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، پاش ئەوەی دو تۆمەتبار چەند جارێك و لەچەند شوێنێكی جیاوازدا تەقەیان دەكردو بوبونە هۆی بێزاركردنی خەڵك و دروستبونی ترس و دڵەڕاوكێ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو دو تۆمەتبارە ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری ئێشكگر، دوێنێ ٢٠٢١/١/١٥، ھەردو تۆمەتبارەكە دەستگیر كران، لەئێستا ھەردو تۆمەتبار (ت، ع، م لەدایكبووی ٢٠٠٣) و (ب، ن، ج لەدایكبووی ٢٠٠١) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:04:05:16/01/2021