بەهۆی کۆرۆناوە ٩٦ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٩٦ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش هه‌زار و ١٠٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٩٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا یەک ملیۆن ٣٢٤ هەزار و ٣٩٥ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و ١١٣ هەزارو ٢٢٤ كەس چاكبونەتەوە، هاوکات چوار هەزارو ٢٩٣ كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها ٥٦ هەزار و ٧١٩ كەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هەشت ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٤٩٥ کەس پشكنینی كۆرۆنایان ئەنجامداوە.

PM:07:06:16/01/2021