نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

لە بەیانییەوە بە پێچەوانەی رۆژانی رابردوەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ، ئەمشەویش هەردوو جۆری نەوتی برنت و خاوی ئەمەریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستدا بە ٥٤ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە کاتی دوا دخستندا بە ٥٦ دۆلار بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٥٣ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

دابەزینی نرخی نەوت بە پێی چاودێرانی ئەو بوارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەرەنتینەیەی لە چەند ولآتی ئەوروپی سەرلەنوێ بەهۆی کۆرۆناوە دەستێپێکردۆتەوەو بازاڕەکانی راگرتووە.

 



PM:07:59:16/01/2021