چەند مووشەکێکی ئێرانی لە نزیک کەشتیەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی دەکەوێتەوە

تۆڕی هەواڵی ( فۆکس نیوز ) ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە " دوو مووشەکی پلاستیکی ئێرانی لە نزیکی ١٠٠ میل لەکەشتیەکی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی، نیمیتز لە ئۆقیانووسی ئارام کەوتۆتە خوارەوە".


ئەو میدیا ئەمەریکیە، بڵاویکردۆتەوە کە ئەو مووشەکانە بەشێوەیەکی مەترسیدار لە نزیک کەشتیەکی بازرگانی کەوتۆتە خوارەوە کە لەولای ئەوەوە کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی " نیمیتز " لەنگەری گرتووە.

 
بەرپرسی سەربازی دەریای ئەمریکی لە شوێنی رووداوەکە رایانگەیاندووە کە پارچەی مووشەکەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار بەسەر ناوچەکەدا کەوتۆتە خوارەوە.

 
ئەو بەرپرسە بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە" ئێمە پێشبینی ئەوەمان دەکرد کە ئێران مووشەک دەهاوێژێت، بەڵام  نیگەرانبووین لەئامادەی ئێران بۆ ئەو کارە".

 

 


PM:09:42:16/01/2021