ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی هاوشێوەی دوێنێ بەردەوامن لە دابەزین.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٥٤ دۆلارو ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی دوا داخستنی بازاڕدا بە ٥٦ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٢ دۆلارە لە ئێستادا، لە کاتی دوا داخستندا بە ٥٣ دۆلار و ٥٧ سەنت بوو.
دوو رۆژە نرخی نەوت لە نێوان ١-٢ دۆلاردا بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیووە، هەرچەندە چاودێران پێشبینی دەکەن کە نرخەکەی سەرلەنوێ بەرزبێتەوە.