پلەی گەرمای دادەبەزێت بۆ ژیر سفر
لە ناو سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت



پسپۆرێکی کەشناسی عێراقی پێشبینی دەکات کە لە مڕۆوە یەک شەممە باران چەند پارێزگایەکی عێراق دەگرێتەوە، لە رۆژی پێنج شەممەشدا  پلەی گەرما بەتەواوی دادەبەزێت و پێشبینی بەفربارین لەناو شاری سلێمانی و دهۆک دەکات.


سادق عەتیە کەشناسی ناسراوی عێراقی لە ئەکاونتی خۆی لە توریتەر رایگەیاندووە کە بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەیشتۆتە سەر عێراق بارانبارین لە بەسرەو میسان و تا دەگات بە سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و دیالەو نەینەوا بەردەوام دەبیت.


ئەو کەشناسە ئاشکرای دەکات کە رۆژی پێنج شەممە وڵات دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی تەواو ساردەوەو پلەی گەرمای زۆر شوێنی عێراق دەکەوێت ژێر سفرەوە و لەزۆر شوێنی عێراق باران دەبارێت، بەڵام بەفر لەناو شاری سلێمانی و دهۆک دەبارێت. 
 


AM:09:40:17/01/2021