بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی گەیشتە بەرزترین ئاست

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد. 

کەمێک پێش ئێستا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٤ هەزارو ٨٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٣٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 

PM:03:55:17/01/2021