لە عێراق نۆ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە نۆ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٦٤٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٥٣١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٠٨ هەزار و ٢٣٢ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٩٤٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٦٩ هەزارو ٤٢٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:04:32:17/01/2021