هونەرمەندێکی ناسراو بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

هونەرمەندی میوزیکژەنی ناسراوی جیهانی، ڤیل سبیکتور کە شێوازی میوزیکی بوبی لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا  گۆڕی، ئەمڕۆ بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

٢٠ ئاوازی گۆرانی سبیکتور بە باشترین ئەو ٤٠ گۆرانییە هەژمارکراوە کە لەساڵی ١٩٦١ ەوە تا ١٩٦٥ بڵاوکراونەتەوە. هەروەها لەگەڵ تیپی بەناوبانگی بیلتز و تیپی بیتش بوزیز و بروس سبرینجستین کە داهێنانی " دیواری " دەنگی هێناوەتە نێو مۆسیقاوە، کاری کردووە.

رۆژنامەی دیلی مێڵ بڵاویکردۆەوە، چوار هەفتەیە ئەو هونەرمەندە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە، بەڵام لەبەرئەوەی زیندانی بووە بە هۆی کوشتنی گۆرانیبێژ لانا کلارکسونەوە ئەستێرەی هۆلیودەوە، کە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە چەند رۆژێک ماوەتەوەو لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەکۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

 


PM:09:01:17/01/2021