جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ٩٥ ملیۆن كەس
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٥ ملیۆن حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٥ ملیۆن و ٥٣٦ هەزار و ٣١٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک دوو ملیۆن و ٤١ هەزارو ١٨٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٦ ملیۆن و ٥٧٠ هەزار و ٤١٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٤ ملیۆن و ٤٨٢ هەزار و ٥٠ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٤٠٧ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
AM:10:05:18/01/2021