نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٨٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٤ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ٨٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٤٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٦٥٠ دینار.
AM:10:17:18/01/2021