وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٩٧ توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، نۆ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه لە کاتێکدا دوێنێ سێ کەس گیانی لەدەستدابوو، لەگەڵ ٥٩٦ کەس تووشووی ڤایرۆسەکە بوو بوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا ٧٩٧ توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته ٦٠٩ هه‌زار و ٢٩ كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، نۆ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته ١٢ هه‌زار و ٩٥٣ كه‌س.عێراق لە پێش هەموو ولآتە عەرەبییەکانەوەیە کە زۆترین ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدانی بە کۆرۆنا تۆمار کردووە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، هه‌زار و ٧٦٩ كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه ٥٧١ هه‌زار و١٩٨ كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.