تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار توشبووی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی حەساسیەت و رەبۆ لە سلێمانی چارەسەریان وەرگرتوە".
ئهمڕۆ دووشهممه بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی له ئامارێكدا ئاماژهی بهوه كردوه" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 5172 نەخۆش سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".
بەپێی ئامارەكە 2845 نەخۆشی ڕەبۆ و كۆئەندامی هەناسە و هەوكردنی درێژخایەنی سییەكان و هەناسەتوندی سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە و لەو رێژەیە 1350 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 1495 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات ساڵی ڕابردوو 2327 نەخۆشی نەخۆشیەكانی پێست سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە و 969 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 1358 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.