شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارە هێرشەکەی شەوی رابردووە روونکردنەوە دەدات

شەوی رابردوو هەواڵێ هێرشێک لە جەرف سەخەر لە پارێزگای بابل بڵاوکرایەوە کە وەک راگەیاندرا بۆتە هۆی کوژرانی چەندین سەرباز، بەڵام ئەمڕۆ شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە بۆ سەر سووپای عێراق.
 
  
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ ی کانوونی دووەم بڵاویکردەوە"  لەبەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی ناڕاست لەبارەی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هێزێکی ئەمنی عێراق بڵاوکراوەتەوە لە باکوری پارێزگای بابل".  

 
  
هەروەها هاتووە" لەکاتێکدا هەواڵەکە رەتدەکەینەوە داوا لە میدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە لە گواستنەوەی زانیارییەکان وردبن و هەواڵی بێبنەما بڵاونەکەنەوە".


شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش لەراگەیاندنێکی کورتدا بڵاویکردەوە ئەو هێرشە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.

 


AM:10:27:19/01/2021