وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، لە یەک شەممەوە ٢٤ی کانوونی دووەم، بۆ یەک هەفتە مووچەی هەموو وەزارەتەکان دەدرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی راگەیاند،بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگ موچەی (وەزارەتی تەندروستی) دابەش دەکرێت و، هاوکات چوارشەممە ٢٧ی مانگ موچەی هەریەک لە (دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی ٨٠ و ٧٠، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، ڕەگەزنامە، لیوای نەوت، وەزارەتی دارایی و ئابووری) دابەش دەکرێت.
هەروەها، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ئەم مانگە موچەی هەریەکە لە (وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردە) دابەش دەکرێت.
هاتووشە،رۆژی هەینی ٢٩ی کانوونی دووەم، هەریەک لە "دەستەی خاوەن پێداویستییانی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتەکانی داد، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چێودێری دارایی، دەستەکانی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) دابەشدەکرێت.
دوا شوێن کە مووچە وەردەگرن، مووچەی خانەنشینانی مەدەنییە کە ١ی ئازار مووچە وەردەگرن.