ده‌سته‌ی نیشتمانی عێراق هەردوو ڤاکسینی ئەسترازنیکا و سینۆفارمی بۆ بەکارهێنان پەسەند کرد

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، ده‌سته‌ی نیشتمانی عێراق هەردوو ڤاکسینی ئەسترازنیکای بەریتانی و سینۆفارمی چینی بۆ بەکارهێنان پەسەند کرد.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند" دەستەی نیشتیمانی بۆ پەسەندکردنی دەرمان بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئیسترازینکای بەریتانی و سنۆفارمی چینی پەسەندکرد".

 

پێشتر ته‌ندروستی عێراق بڕیاریدا ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ حاڵه‌تە له‌ناكاوه‌كان له‌ عێراق به‌كاربهێندرێت.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە عیراق ٦٠٩ هەزار و ٢٩ کەس تووشی کۆرۆنابوون و لەو ژمارەیەش ١٢ هەزار و ٩٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧١ هەزار و ١٩٨ کەس چاکبوونەتەوە، بەمەش  ٩٣.٨% تووشبوان چاکبوونەتەوە.



PM:02:40:19/01/2021