لە عێراق نۆ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە نۆ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٢٣ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨١٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٠٩ هەزار و ٨٥٢ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٩٦٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٧٣ هەزارو ١١ كەسیان چاكبونەتەوە.
PM:05:03:19/01/2021