کەشناسی: بەرەبەیان بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی بەیانییەکەی بەفر و باران لە زۆربەی شوێنەکانی هەرێم دەبارێت.


لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئەم شەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت، بەڵام ئاسمانی ناوچەکان ڕۆژهەڵات و باشوری هەرێم نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێ باران لە ناوەڕاست و باکور و ڕۆژهەڵاتی باکور ببارێت".


هەروەها هاتووە " ئاستی باران بارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی باکور مام ناوەند دەبێت هەوەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوەڕاستی هەرێم ئاستی باران بارین زیاد دەبێت لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و دابەزینی پلەکانی گەرما".

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبوومەلەرزەی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووشی بڵاوکردۆتەوە.

 

 


PM:10:35:19/01/2021