قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوون بۆ كێشەی یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكات و گرفتەكانی خزمەتگوزاری و نرخ و زیادەڕۆیی و سەرجەم كێشەكانی تر بەپێی رێنمای و یاسا بەركارەكان ھەوڵی چارەسەر كردنیان دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەی گرفت و كێشەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون و چارەسەركردنی گرفت و كەموكورتییەكان، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند" بەپێی رێنمایی و یاسا بەركارەكان مامەڵە لەگەڵ كێشەو كەموكورتییەكان لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون دەكرێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و داواكاری گشتی ھەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكان لە رووی كوالیت و نرخ و داواكاری بەشداربونی یەكەكان و كێشەی زیادەڕۆیی و سەرجەم گرفەكانی تر بڕیار درا لە ئاستی باڵا كار لەسەر چارەسەركردنی ئەم كێشانە بكرێت و رێگری لە ھەموو ئەو سەرپێچیانە بكرێت كە لەلایەن وەبەرھێن و كۆمپانیاكانەوە لە یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكرێت و بۆ بنەبڕكردنی گرفت و كەموكورتییەكانیش لایەنی حكومەت لەنزیكترن كاتدا ھەموو ھەنگاوێكی كارگێڕی و یاسای دەگرێتەبەر و وەبەرھێن و كۆمپانیاكان پابەند دەكرێن بە سەرجەم رێنمایی و یاسا بەركارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان .