خەڵکانێکی زۆر لە تەمەنە جیاجیاکان بەهۆی قژ هەڵوەرین و رووتانەوەوە رووخساریان گٶڕرراوەو بۆتە مایەی نیگەرانییەکی زۆری دەروونی، لێرەدا هۆکار و چاوەرەسەرەکانی لە روانگەیەکی زانستیەوە دەخرێتەڕوو.
بۆ زانین و تێگەیشتن لەنەخۆشیەکانی قژ و موو بە گشتی دەبێ لە فرمانزانی و گەشەی موو تێبگەینٖٖٖٖٖٖٖٖ
بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ قۆناغی ژیانی هەر موویەک بەم سێ قۆناغ تێدەپەرێت کە بریتین لە :
۱ٖقۆناغی گەشه:
بۆ هەر موویەکی ئاسایی (دوو تا پێنج ) ساڵ لە گەشە بەردەوام دەبێت نزیکەی(۱۰۰۰) ڕۆژ و ڕۆژانە ۰٫۳۷ملم گەشە دەکات و نزیکەی ٪۸۵ مووی سەر (قژ) ئەگرێتەوە.
۲ٖقۆناغی گوێزەرەوە:
لێرەدا مووەکە خاو دەبێتە لە گەشە و وەک تۆپەڵ کۆدەبێتەوە کە یەک بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت.
۳ٖقۆناغی وەستان لە گەشە(هەڵوەرین):
لەم قۆناغە موو بە تەواوی لەگەشە دەوەستێت و دەردەچێ (هەڵدەوەرێ) لە پێست و موویەکی نوێ شوێنی دەگرێتەوە ئەم قۆناغە سێ بۆ چوار مانگ دەخایەنێت،،
زانیاری زیاتر: قژی سەری مرۆڤێکی ئاسای پێک هاتووە لە (سەد هەزار) تاڵە موو و ڕۆژانە (۵۰ بۆ ۱۰۰) تاڵە موو هەڵدەوەرێ لە باری ئاسایی،،
ووشەی تەنکی قژ و هەڵوەرین کاتێک بە باری نائاسای دا ئەنرێت ئەگەر کەسێک ڕۆژانە زیاتر لە ۱۰۰ بۆ ۱۰۰۰ تاڵە مووی هەڵوەرێت و یاخود شوێنێکی ناو مووەکانی بە تەواوی نەمێنی و پێستی بە تەواوی دەرکەوێ .
* هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین ؟
۱ٖ-هۆکارە بۆماوەی شێوازی کەچەڵی پیاو
۲ٖ-هۆکارە جینیەکان
۳ٖ-هۆکاری ناڕێکی لە گەشەی موو وەک ( درێژبوونەوەی ماوەی قۆناغی هەڵوەرین)
٤-ناڕێکی هۆڕمۆن ( وەک کەمی و زیادی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی،دووگیانی و حەبی مەنع،شەکرە)
٥-بەکارهێنانی دەرمان وەک( پڕۆفین،سیمیتیدین،هیپارین،چارەسەر کیمیای)
٦ٖ–هۆکاری کەم خۆراکی و کەم خوێنی و شێرپەنجە
۷ٖئیکزیمای چەوری
۸ٖ-دەردەڕێوی و سیفلیس و لیپڕۆسی
۹ٖ- هەوکردنی بەکتریا و ڤایرۆس و فتریاتی سەر
۱۰شێرپەنجەی پێست لەم ناوچەی مووی تیایە
۱۱ٖ-نەخۆشیە درمیەکان وەک نەخۆشی دەردەگورگ و حزاز ….هتد
* چۆنیەتی ڕێگای چارەسەرەکانی و جۆرەکانی هەڵوەرین بەپێ جۆری هۆکارەکە :
سەرەتا دەبێت پرسیار لە نەخۆش بکرێت لەسەر ئەم هۆکارانە و پشکنین بۆ پێستی سەر و پێستی بە گشتی و جۆری قژ هەڵوەرینی بکرێت پاشان پێویست بکا بنێردرێت بۆ پشکنینی خوێن بۆ فەحسی گشتی خوێن و مادەی ئاسن و غودەی دەرەقی و شەکرە ئەگەر هەیبێت ،
* باوەکانیان کامانەن؟
یەکەم : باوترینیان کە ڕۆژانە دەبینرێت (ناڕێکی لە قۆناغی گەشەی مووەکانە ) درێژبوونەوەی ماوەی قۆناغی هەڵوەرینی موو کەم بوو نەوەی ماوەی گەشەی موو ئەمەش کاتێک ڕوودەدات ئەگەر :
۱ٖ- تای درێژ خایەنی هەبێت
۲ٖ- نەشتەرگەری و خوێن بەربووی شۆک و خوێن گواستنەوە
۳ٖ- درێژی ماوەی مناڵ بوون
٤- خەمۆکی و قەلەقی و بەدخۆراکی
* چارەسەری : پێویست بە هیچ چارەسەرێک ناکات لە دڵنیایی نەخۆش لەوەی کە لە ماوەی شەش مانگ قژەکە خۆی دێتەوە لەگەڵ پێدانی شامپۆی بەهێزکەرەوەی موو ،
* دەردە ڕێوی چیە؟
ئەمیش جۆرێکە لە نەخۆشە باوەکانی موو کە پارچەیەک یان چەند پارچەیەکی دیارکراوی موو هەڵدەوەرێ و بە شێوەیەکی دیار دیاردەکەوێ ،کە بەهۆی ناتەواوی نارێکی بەرگری لەش درووست دەبێت
چارەسەری: پێدانی کرێمی ستیرۆیدی بەهێز و لێدانی دەرزی ستیرۆید و شوشتن بە شامپۆی مینۆکسیدیل و ئەنترالین ،،،،هتد
* کەچەڵی چیە ؟
بە کەسێک دەوترێت کە بۆماوەیی هەیە لە باوانیان و زیاتر یەک لەسەر سێی قژی هەڵدەوەرێ و زیاتریش ،،،
* چارەسەرە گشتیەکان :
۱ٖ- دلنیایی بوون و نەترسان و دووربوون لە قەلەقی
۲ٖ- بەکارهێنانی شامپۆ و سپرای بەهێزکردنەوەی قژ
۳ٖ- بەکارهێنانی حەبی بەهێز کردنی مووەکان
٤- چارەسەری نەخۆشیە درمیەکان و هەوکردنەکان ئەگەر هەبێت
٥- چارەسەرکردن و ڕێکخستنی هۆرمۆن و کەم خوێنی و مادەی ئاسن
٦ٖ- بۆ حالەتی کەچەلی بە شێوەی کەم چارەسەر بە چاندنی خەپلەی خوێن و بۆ زۆریش چاندنەوەی قژ .
* ڕێنمای گشتی: چارەسەری هەڵوەرینی قژ پێویستی بە ماوەیەکی درێژ خایەنە و بۆیە دەبێت کاتی پێبدەی و چارەسەرەکان و گۆرانکاریەکان بە گوێرەی ڕێنمای پزیشکی پێست بێت