ڤیدیۆ .. گوندەکەی کامالا هاریس خۆیان بۆ مەراسیمی دانانی بە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئامادە دەکەن

لە دووری واشنتۆنی پایتەختەوە، خەڵکی لادێیەکی دووری کیشوەرێکی تر، بەیادریکراوی لە باشووری هیندستان، لە خوا دەپاڕێنەوە لە پێناو کامالا هاریس کە دەیەوێت وەک یەکەم ژنی ئاسیا پۆستی جێگری بەهێزترین وڵاتی جیهان وەربگرێت.

 

 
لە گوندی سولا سیندرابورامو کە گوندێکی بچووکە دەکەوێتە ٣٢٠ کم لە شاری تشینای سەر دەریاوە لە باشووری هیندستان باپیری کامالا کە لەوێ نیشتەجێیە، خەڵکەکە هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەن و شانازی بە هاریسەوە دەکەن، پێشتریش چەندان گوندی هیندستان ئاهەنگیان بەبۆنەی سەرکەوتنی هاریسەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا گێڕا کە یەکەم هیندیە کە ئەو پۆستە وەربگرێت.

 
   
هاریس لە کالیفۆرنیا لە دایک بووە، بەڵام زۆرجار نەنکی کە پزیشکی نەخۆشی شیرپەنجەی مەمک بووە، لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی بۆ هیندستان. پێشتریش هاریس خۆی باسی کاریگەری نەنکی کردووە لەسەر دایکی کە ئەویش لە هیندستان لە دایکبووە، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بچێتە کالیفۆرنیا بۆ خوێندن.

 


دایکی هاریس هاوسەری لەگەڵ پیاوێکی خەڵکی جامیکادا کردووە و کچێکیان بووە ناویان ناوە کامالا واتە گوڵی " ئلتوس ".

 

 
خەڵکی گوندەکە شیرینیان ئامادەکردووەو کەشێکی ئاهانگیان سازکردووە بۆ ئەو بۆنەیە. خەڵکەکە لە دوای دەرکەوتنی هاریسەوە زۆر بەوردی گوێبیستی چیرۆکی ژیانی هاریس بوون و بەلایانەوە گرنگ بووە کە بزانن چۆن بەو پۆستە گەیشتووە.

 

 
بۆ ئەو بۆنەیەوە خەڵکی گوندەکە هەندێکیان وێنەی تایبەتی هاریس یان لەسەر رۆژ ژمێر، یان هەر شتێکی تری ماڵەکانیان کێشاوە کە نزیک بێت لێیانەوەو لەبەرچاو و لە بەردەستیاندابێت.

 

 
زۆرێک لە خەڵکی گوندەکە تەمەنا دەکەن دوای چوار ساڵی تر هاوڵاتی گوندەکەیان کامالا هاریس بگاتە پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا.

 

 
لە پەرستگایەکی خوایەکی لۆکاڵی هیندۆسەکان بەناوی ئایانار، خەڵکێکی گوندەکە کۆبوونەتەوە بۆ پیرۆزبایی دەکەن و دەپاڕێنەوە تا هاریس سەرکەوتووبێت لە کارەکانیدا.

 


PM:04:15:20/01/2021