وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦ (شەش) تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ ی کانوونی دووەم بڵاویكرده‌وه، له ٢٤كاتژمێری رابردودا ٧٤٦ تووشبووی دیكه بە کۆرۆنا تۆماركراون، بەمەش کۆی گشتی توشبوان گه‌یشتوه‌ته ٦١٠ هەزارو ٥٩٨ کەس.
لەو راگەیاندنەی ئەمڕۆدا هاتووە "، لەو ماوەیەدا 1909 تووشبووی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانی كۆرۆناش گه‌یشتۆته ٥٧٤ هەزارو ٩٢٠کەس.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " له دوێنێوه ٦تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٣ كه‌سیان له پارێزگای سلێمانی بوون".
كۆی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته ١٢ هەزارو ٩٦٨ کەس.