لە سلێمانی کچە مامۆستایەک خۆی دەخنکێنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کچە مامۆستایەکی سەرو تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی خۆی خنکاند.

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ كچە مامۆستایەك كە تەمەنی ٤٦ ساڵە و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، لەماڵی خۆیان لەگەڕەكی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی و لە ژورەکەی خۆیدا بەپشتێنێك خۆی خنكاندووە".

 

ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری سلێمانییە و لەدوای ئەنجامدانی پشکنین تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە. 



PM:07:32:20/01/2021