جۆ بایدن سوێندنی یاسایی خوارد و بووە (٤٦)ەمین سەرۆکی ئەمریکا

کەمێک پێش ئێستا جۆ بایدن و کەمالا هاریس وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد.

 

ئەمشەو كاتژژمێر ٧:٣٠ خولەك بەكاتی هەرێمی كوردستان، لەشاری واشنتۆنی ئەمەریكا، جۆ بایدن لە کۆنگرێس سوێندی یاسایی خوارد و بەشێوەیەکی فەرمی بووە ٤٦ـەمین سەرۆکی وڵاتەکەی.

 

لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە باراک ئۆباما و هاوسەرەکەی، بیل کلینتۆن و هاوسەرەکەی، مایک پێنس و هاوسەرەکەی، لەگەڵ بەشێکی زۆر لەسەرکردە دیارەکانی ئەو وڵاتە ئامادەی مەڕاسیمی رادەستکردنی دەسەڵات بوون.

 

سەرەتا کامالا هاریس جێگری نوێی سەرۆکی ئەمریکا کە یەکەم ژنە ئەو پۆستە وەربگرێت سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنیدا" پشتیوانی و پارێزگاری لەدەستوری ئەمریکا بکات بەهەمو توانایەکییەوە دژی دوژمنانی ئەمریکا". 

 

دواتر جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەلایەن جۆن رۆبێرتز سەرۆکی دادگای باڵای ئەمریکا سوێندی یاسایی خواردو وتی"  بەوپەڕی بیروباوەڕەوە پارێزگاری و پشتیوانی لەدەستوری ئەمریکا بکات".

 

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونیەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ لەدایکبووە، ناسراوە بە جۆو بایدن سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە، لە کابینەکەی باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧دا وەک ئەندامێکی حیزبی دیموکرات. بایدن وەک سیناتۆرێک لە ئەنجوومەنی پیران سەر بە ویلایەتی دێلەوەیر خزمەتی کردووە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠٠٩. دوای ئەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا وەک ڕکابەری دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٤٦ھەمین سەرۆکی ئەمریکا دانرا.

 

رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ وەك كاندیدی حیزبی دیموكراتەكانی ئەمەریكا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و كاندیدی حیزبی كۆمارییەكان بەشداری هەڵبژاردنی كرد و سەرەنجام توانی لە ترەمپ بباتەوە، ئەمڕۆ ٢٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ وەك ٤٦هەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار دەبێت.



PM:08:09:20/01/2021