گەرمیان.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس بریندار بوون

لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار_ کفری دوو کەس بوونە قوربانی.

 

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" لە ڕێگای نێوان (كەلار – كفری) نزیك گوندی سەیدە، ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان ( نیسان پیك ئاب و ئۆپڵ ) روویدا". 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە له ئەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس بریندار بوون، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە كران، لێكۆڵینەوەش لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لە لایەن تیمەكانی هاتووچۆ دەستی پێكردوە. 



AM:12:01:21/01/2021