جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ٩٧ ملیۆن كەس

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٧ ملیۆن حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٧ ملیۆن و ٣٥٩ هەزار و ٩٨٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٨٤ هەزارو ٨٨٤ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٨ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٤٧٨ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٤ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٩٧٥ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٤١٥ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

AM:09:12:21/01/2021