هاتوچۆی کۆیە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
هاتوچۆی کۆیە ئاگاداری شۆفێرانی نێوان کۆیە-ئیدارەی راپەڕین دەکاتەوە کەبەهۆی بەفربارینەوە رێگەی ھەیبەت سوڵتان گیراوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستبوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی کانوونی دووەم بڵاوکراوەتەوە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ئاماژەی بەوەكردوە، لەئێستادا بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی ھەیبەت سوڵتان بۆ هاتوچۆی شۆفێرانی نێوان کۆیە-ئیدارەی راپەڕین ئاستەنگی بۆ دروستبوە.
ئەوەش هاتووە، داوا دەکەن شۆفێران ئاگاداری مەترسییەکانی رێگاکە بن و لەئێستادا تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی رێگاکەن.
AM:10:05:21/01/2021