بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر بەستنی رێگا‌و بانەکان هۆشداری دەدات بە شۆفێران و هاوڵاتیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه له‌كاتژمێره‌كانی داهاتودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كانی وه‌ك (ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه).
بەو هۆیەوە داوا له‌شۆفێران ده‌كرێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا، تاوه‌كو توشی هیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن.
پێشبینیەکانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمشەو پارێزگای سلێمانی ٥ پلە لە ژێرسفرەوە دەبێت، ئەمەش دەبێتە مایەی بەستن و سەهۆڵبەندانی رێگاکانی هاتوچۆ.