به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و هیچ كام له توشبوه‌كانیش به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌كراون".
بەپێی خشتەیەکی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، ئاماری توشبوانی كۆرۆنای رۆژی پێنج شەممەی بڵاوكردەوه کەتیایدا هاتووە " ئەمڕۆ هیچ تووشبویه‌كی كۆرۆنا داخلی هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كانی شه‌هید تاهیر والی به‌گ و شه‌هید هێمن، شه‌هید ئاسۆ، ئاسا نه‌كراوە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە" كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه ٢٩ كه‌سن، ٢٤ كه‌سیان له‌ژێر ئۆكسجیندان."
هەروەها لەو خشتەیەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ٨ توشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و، ٥ تووشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان.