بورییە نەوتییەكانی عێراق لەژێر دەستی داعشدان

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکریکرد، ھێشتا بورییە نەوتبەرەکان لە پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق، لەژێر دەستی چەکداراندایە و حکومەت ناتوانێ کۆنترۆڵیان بکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو موعتەسەم ئەکرەم بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ھێشتا بورییە نەوتبەرەکان لە پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق، لەژێر دەستی چەکداراندایە و حکومەت ناتوانێ کۆنترۆڵیان بکاتەوە.

موعتەسەم لەو بارەیەوە گوتی: "زۆربەی بورییە نەوتبەرەکان لە پارێزگاکانی رۆژئاوا لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نەماون و لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەوان ئێستا ھەوڵدەدەن بە رێگەی قاچاغ، نەوت دەفرۆشن."

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ: پێویستە حکومەت تەواوی ھەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو بورییانە چڕ بکاتەوە، ئەگەرنا عێراق زیانی زۆری لەڕووی داھات و فرۆشی نەوتەوە پێدەگا.



PM:01:47:12/06/2014