زەینەدین زەیدان تووشی کۆرۆنا دەبێت


  
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند راهێنەری یانەکە تووشی کۆڤید ١٩ بووە.

 
لە راگەیاندنێکی کورتدا، یانە شاهانەکە رایگەیاند" دوای پشکنین بۆ کردنی دەرکەوتووە زەینەدین زەیدان تووشی کۆرۆنا بووە".( بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بدات).

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ریاڵ مەدرید بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆژی چوار شەممە بەرامبەر یانەی کویانو لە پلەی سێهەم لە خوولی ٢٣ ی تۆپی پێی ئیسپانیا دەرکرا.

 


PM:04:08:22/01/2021