ئۆردوغان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شەنگال دەکات

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئۆردوغان هەڕەشەی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ بۆ سەر شەنگال دەکات، ئەو لێدوانە هەمووی چەند کاتژمێرێک دوای سەردانەکەی خلووسی ئاکاردێت بۆ بەغداو هەولێر.

 


ئەو هەڕەشە نوێیەی ئۆردوغان لە میانەی لێدوانێکدا دێت بۆ رۆژنامەنووسان کە ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی رایگەیاندو، وتی" دەربارەی دەرکردنی تیرۆریستەکان لە شەنگال: هەمیشە بەڵێنێکم هەیە، لەپڕ شەوێک دەچین".

 

 
ئۆردوغان وتیشی " ئێمە هەمیشە ئامادەین کاری هاوبەشبکەین، بەڵام کاتی ئەو ئۆپراسیۆنە ئاشکرا ناکەین"، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە" شەوێک هێرشەکە دەستپیدەکەین".

 
  
زاراوەی " شەوێک دێین"ی ئۆردوغان پێشتریش بەکاری هێنا لە هێرشکردنە سەر شاری عفرین لە ٢٠١٨ دا، هەروەها لە ٢٠١٩شدا لە داگیرکردنی گرێ سپی و سەری کانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

 


PM:04:37:22/01/2021