خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوری لوڕستان پەروین عەلی پور لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، پەروین عەلی پوور ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ولآتی بەریتانیا لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پەروین عەلی پوور هونەرمەندێکی کوردی لوڕستانە لە رۆژهەلآتی کوردستان لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە لە رادیۆی ئەهواز، ئەوەش بۆتە دەستپێکی کاری هونەری و تا ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران بەردەوام بووە لە کاری هونەری، بەلآم دوای هاتنەسەر حکومی خومەئینی و قەدەغەکردنی گۆرانی ژنان، ناوبراو ئەو ولآتەی جێهێشتووەو دواتر لە ولآتی بەریتانیا نیشتەجێبووە.
لەوێ بە گوڕێکی تر دەستی بە کاری هونەری کردووەو بەشداری سازدانی دەیان ئاهەنگی میوزیک و گۆرانی لە بەریتانیا و ئەورپا کردووە، دواتر تێکەڵی کاری فلمسازی بووەو گٶرانی بۆ چەندین فلمی بیانی وتووە.
لە ساڵانی رابردوودا کارێکی زۆری لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و ئەمنستی ئەنتەرناسیوناڵ لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە کردووە. ئەمڕۆ ئەو هونەرمەندە گەورەیە لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.