لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دوو تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و هیچ نەخۆشێکیش گیانی لەدەستنەداوە". 
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ دوو توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٢٦ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٢١ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات پێنج توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و هیچ حاڵەتێکی گیانی له‌ده‌ستدانیش لەوماوەدا تۆمارنەکراوە. 

PM:08:05:22/01/2021