کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هۆشداری دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پلەی گەرمی ناوچەکانی ئەمشەوی هەرێمی بڵاوکردەوە و لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ شەممەوە روونکردنەوە دەدات.

 

به‌پێی داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشەو نزمترین پله‌ی گه‌رما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە ١٠ پلە ژێر سفر بووە، هاوکات لە کانی ماسیش ٧ پلە لە ژێر سفرەوە بووە.

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم پێشبینى دەکات سبەینێ شەممە ٢٣ی کانونی دووەم پلەکانى گەرما نزمبوونەوەیەکى زیاتر بە خۆیە ببینێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. 



PM:10:18:22/01/2021