میشلیا شیعەکان لە بەغدا بە کاتیوشا پێشوازیان لە بادین کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە جارێکی تر بە مەبەستی وەشاندنی گورزی سەربازی لە بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا چەند کاتیوشایەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغداو سەربازگەیەکی ئەمەریکی لەو شارە کرا، ئەمەش وەک پەیامێکی میلشیا شیعەکان بۆ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، جۆ بایدن.

 


میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کاتیوشاکان ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغداو بارەگای سەربازی ڤیکتۆریای ئەمەریکا کراوە، دوای ئەوەش فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا بە ئاسمانی ناوچەکەوە بینراون.

 


ئەو هێرشانە لە رێگای مووشەکی پاتریۆتی ئەمەریکاوە لە ئاسمان تێکشکێنراون.

 

 
لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، لەلایەن جۆ بایدنەوە لە ٢٠ ی کانوونی دووەم، ئەمە یەکەم گورزی سەربازی میلیشیا شیعەکانی نزیک ئێرانە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

 


AM:10:10:23/01/2021