دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێ یەکشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەریم.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بەپێی لیستی پێشووش موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەش دەکرێت".

 

سەبارەت بە رێژەی بڕینی مووچەی ئەو مانگە سەرچاوەکەی دارایی هەرێم وتی" لیستی مووچەی ئەو مانگە، بە رێژەی لێبڕینی ٢١% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەکانیش بە رێژەی ٥٠% دەبێت".
  
بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچە بەمجۆرە دەبێت:

 

یەکشەممە موچه‌ی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە یەکەی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری.  

 

ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیندانیانی سیاسی.  

 

ڕۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.  

ڕۆژی چوارشەممە:  

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی  

کەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت)  

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  

وەزارەتی داد  

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان  

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی  

وەزارەتی پلاندانان  

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی  

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن  

ئەنجومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی  

دەستەی مافی مرۆڤ  

دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم  

دەستەی ژینگە  

دەستەی وەبەرهێنان  

دەستەی دەسپاكی  

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی  

دەزگای گشتی كاروباری مین.  

ڕۆژی پێنجشه‌ممه:  

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  

وەزارەتی کارەبا  

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  

وه‌زاره‌تی‌ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن  

وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری و لاوان  

سەرۆکایەتی هەرێم  

ئەنجوومەنی وەزیران  

سەرۆکایەتی پەرلەمان  

خانەنشینانی پێشمەرگە
  
هەروەها ڕۆژی هەینی (٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢١) بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان دێت. 



PM:01:08:23/01/2021