پۆلیسی سلێمانی لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك ڕونكردنەوە دەدات

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایدەگەیەنێت" دوێنێ لەگەراجێكی ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی كەسێك بەپسوڵەیەكی تەزویرەوە ئۆتۆمبێلێك دەدزێت و لەسەر ئەو روداوە هێزەکانیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە و چەند سەرەداوێکیان لەبارەی روداوەکە دەستکەوتوە". 

 

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێوارەی دوێنێ هەینی لەگەراجێكی نزیك مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی كەسێك بە پسوڵەیەكی تەزویرەوە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری jeep دەدزێت و هەڵدێت".

 

وتیشی" دوای روداوەکەش ئەو هاوڵاتییەی ئۆتۆمبێلەکەی دیارنەماوە تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی ئاگادار کردوەتەوە و نازانرێت ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بردوە بە بەوەسڵی ساختە چونەتە دەرەوە یان کەمتەرخەمی کارمەندەکانی ئەو پارکە بوە کەلەو کاتەدا لەئەرکدا بون".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو بەڵگانە لەشوێنی روداوەكە هەبوون چەند سەرەداوێكمان لەسەر روداوەكە دەستكەوتوەو دواتر بۆڕایی گشتی ئاشكرادەكەین.



PM:02:10:23/01/2021