مەزڵوم کوبانێ وێنەیەکی خۆی و دایک و باوکی بڵاودەکاتەوە

مەزڵوم کوبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە رۆژی ١٩ ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ٢٠٢١ دایک لە رۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد، وێنەیەکی خۆی و دایک و باوکی بڵاودەکاتەوە کە ئەو لە ناوەڕاستیاندا دانیشتووە.

 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ئەم وێنەیەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ وێنەکەدا سوپاسی هەموو کەسانەی کردووە کە بەشداری پرسەکەیان کردووە، یان لەرێگای نامەو برووسکەوە پرسەیان ئاراستەی بنەماڵەکەیان کردووە بە بۆنەی مردنی دایکیەوە.

 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ناسراوترین سەرکردەی سەربازی رۆژئاوای کوردستانە، لەتەمەنێکی منداڵیدا تێکەڵ بەکاری سەربازی و رێکخستن و سیاسی پەکەکە بووە. ئەو هەر لە تەمەنێکی منداڵیدا لە ساڵی ١٩٩٠ وە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووەو لەلایەن عەبدوڵا ئۆچ ئالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لە سوریا پەروەردەی وەرگرتووەو زۆر لەو سەرکردەی پەکەکەوە نزیک بووە، لە ساڵی ١٩٩٧ بەکاری رێکخستن چۆتە دەرەوەی ولآت. لە ساڵی ٢٠٠٣دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بۆماوەیەک لە باشووری کوردستان بووە، دواتر لە ٢٠١١ دەچێتە رۆژئاوای کوردستان بەشداری خۆپیشاندانەکان و دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل( یەپەگە ) دەکات. لە ساڵی ٢٠١٤ دا لەگەڵ دەرکەوتنی داعش لەگەڵ ئەمەریکییەکان دەکەوێتە گفتوگۆوەو هێزەکانی سوریای دیموکرات دادەمەزرێنن کە هەموو پێکهاتەکانی رۆژئاوا و رۆژهەلآتی سوریای لە خۆ گرتووە.

 

تورکیا، مەزڵوم کوبانێ بە دووژمنی سەرسەختی خۆی دەزانێت و هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ ئازار پێگەیاندن و لەناوبردنی ئەو سەرکردە کوردەی رۆژئاوای کوردستان.



PM:08:15:23/01/2021