بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پارێزگاکەی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەس لەو ماوەیەدا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستنەداوە.
لەو خشتەیەدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنها ٣ کەس داخڵی نەخۆشخانە بووەو ٣ کەسیش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.
هەروەها خشتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٥ تووشبوو لەسەر ئامێری cpap ین، هەروەها ٨ تووشبووش لەسەر ئامێری چاودێری چڕن.