دوو شاندی باڵای حكومی‌ و سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا ده‌كەن

بڕیارە دوو وەفدی باڵای حكومی‌ و سیاسی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بکەن، سەبارەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و  یەكلایی كردنەوەی چەند پرسێك.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

 

سەردانی وەفدە باڵاكەی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق.

 

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، تائێستا وادەی دیاریكردنی سەردانی شاندی سیاسی هەرێم کە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات و لە سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاری لێدراوە دیاری نەکراوە. 



AM:10:03:24/01/2021