ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ ی کانوونی دووەم بە فەرمانی دادوەر، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە تۆمەتی " گەندەڵی "دەستگیرکران.
دوای ئەوەی بەرپرسی دەروازەی باشماخ کە سەر بە گۆڕانەو بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان کە سەر بەیەکێتی یە، هەردووکیان ماوەیەک لەمەوبەر بانگهێشتی لێکۆڵێنەوە دەکرێن و ناچنە بەردەم دادگا، ئەمڕۆ هەردووکیان دەستگیر دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەم دوو بەرپرسە بە تۆمەتی " ساختەکاری " دەستگیرکراون.
پێشتریش ئەو دوو بەرپرسە داوایی یاساییان لەسەر بووەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ نزیکی دوو مانگ لە کارکردن سڕکران.