ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژ و میوزیکژەن تارا جاف لە بەفردا دەردەکەوێت

ئەستێرەی میوزیک و گۆرانی کوردی، تارا جاف لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە ناو بەفردا ڤیدیۆیەکی کورت بڵاودەکاتەوە.

 

تارا جاف، گۆرانیبێژ و میوزیک ژەنی ناسراوی کورد لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر بڵاوکردۆتەوە کە لەناو بەفردایە.

 

ئەو هونەرمەندە کە زۆر کەم دەردەکەوێت لە کاتی پێشکەشکردنی میوزیکێک، یان وتنی گۆرانییەکدا نەبێت، بەلآم ئەمجارە لە بەفردا دەردەکەوێت.

 

تارا جاف لە دایکبووی ١٩٥٨ و لە بەغدا لە خێزانێکی ناودارو خوێندەواری کورد لە دایکبووە، هەر لە منداڵیەوە ئالودی هونەر و بەتایبەتی هونەری میوزیک و گۆرانی، میوزیک ژەنی ئامیڕی قیسارەیە. 

 

لە ساڵی ١٩٧٦ دا دەچێتە وڵاتی بەریتانیا و لە لەندەن نیشتەجێدەبێت و تا ئێستا لەوێ دەژی.

 

ئەو بەیەکێک لە هونەرمەندە ناسراو جدیەکانی بواری میوزیک و گۆرانی هەژمار دەکرێت کە لەسەر تەرزێکی  نوێ فۆلکلۆر و هاوچەرخێتی پێکەوە بەستۆتەوە. 

 



PM:04:50:24/01/2021