فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە گرێبەستەكانیان نوێكرایەوە

وه‌زاره‌تى  شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى 130 فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ى نوێكرده‌وه‌.

 

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی دا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بۆ ساڵی 2021، كە ژمارەیان 130 فەرمانبەرن، ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند هەفتەیەك پێش ئێستاش گرێبەستی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریشی لە پارێزگەی هەڵەبجە واژوو كرد.

بەگوێرەی نووسراوی ژمارە (255) لە (17/1/2021) بە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی درا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی 130 فەرمانبەری گرێبەست لە سەرجەم بەشەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، چەند هەفتەیەك پێش ئێستا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەڵەبجە، گرێبەستی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری واژوو كرد بۆ ئەوەی لە هەموو رووێكەوە خزمەتی زیاتری پارێزگەی هەڵەبجە بكرێت.



PM:02:48:25/01/2021