ئەفسەرێکی پێشمەرگە بە تۆمەتی "ساختەکاری" لە گەرمیان دەستگیردەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە کاری میدیاش دەکات بەفەرمانی دادوەر لە پۆلیسی قۆرەتو لە گەرمیان دەستگیرکرا. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ ئەفسەرێکی یەکەی (٧٠)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە کاری ڕۆژنامەنووسیشی کردووە لەسەر هەمان دۆسییەی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (محەمەدی شێخ وەهاب)ە، لەلایەن پۆلیسی گەرمیان بە ماددەی (٢٨٩)ی تایبەت بە ساختەكاری لە بنكەی پۆلیسی دادگا دەستگیرکرا".

 

تائێستا ئەم ئەفسەرەی پێشمەرگە کەدەستگیرکراوە لەلایەن پۆلیسی قۆرەتوو ڕەوانەی بنکەی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان نەکراوە.



PM:04:39:25/01/2021