بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند کە ١ تووشبوو گیانی لەدەستداوە، هەروەها ٨ کەسی نوێ داخڵی نەخۆشخانە کراوەو ٥ کەسیش لە نەخۆشخانە دەرچوون و چاکبوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نوێترین نەخشەی دۆخی کۆرۆنادا ئاشکرای دەکات کە ٢٩ نەخۆش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، ٩ کەس لە ژێر چاودێری چڕدان و ٤ کەسیش لە ژێر ئامێری cpap دایە.