سەرلەنوێ شەپۆلێکی بەفر و باران بارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیدا روو لە هەرێم دەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.
ماڵپەڕی جیهانی ئەکوا ویزەر هاتنی شەپۆلێکی تر بۆ رۆژانی ٢٨ و ٢٩ ی کانوونی دووەمی راگەیاند کە لە ناوچە دەشت و تەختەکان باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئەو شەپۆلە دوای دوو رۆژ لە کەشێکی ئاسایی و هەتاو دەستپێدەکات، کە سبەی سێ شەممەو چوار شەممە دوو رۆژهەتاوی خۆش دەبن و پێنج شەممە دەست بە باران بارین دەکات.