وێنە.. کۆمسای کێشی خۆی دادەبەزێنێت

گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات و باشوری کوردستان، کۆمسای کە تا ئێستا بە چەند شێوەو کێشێکی جیاجیا دەرکەوتووە، لە نوێترین دەرکەوتنی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش کێشی خۆی داگرتووەو لاواز بووە.

کۆمسای چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی کێشی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو لاواز و باریک بووە، بە پێچەوانەی پێشووە قەڵەو پڕ دەردەکەوت.

کۆمسای سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لەشاشەی ئێن ئەڕتی پەخشدەکرا، پێش قۆناغی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 


AM:12:36:26/01/2021