بەغدا ٢٨٦ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند " بەغدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٢٨٦ ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم و بە زووترین کات دابەش دەکرێت".


د. ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵانی (٢٠١٤_٢٠١٥_٢٠١٦)ی جوتیاران کە بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتدارانەوە دواکەوتبوو، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی ٢٨٦ ملیار دیناری گەنمی ئەو ساڵانە درا، کە دەکاتە نیوەی موستەحاقاتەکانی جوتیاران، تکایە ئەوەلیاتەکانتان ئامادەبکەن، چونکە بەزووترین کات دابەش دەکرێت. "  
 


ئە پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو "سەبارەت بە مووچەی فەرمانگە فیدرالیەکان، کە هەرێم دەستی تاڵانی تێخستوە، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێکیتر جەختمان کردەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی موچەکانیان، لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێکی نائەمین لە هەرێم، ئەوا با راستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزوترین کات ئەم بابەتە چارەسەر دەکەن."  
 


PM:10:16:26/01/2021