مامۆستایەکی گەنج، کە لەریزی مامۆستایانی ناڕازی و بزووتنەوەی گۆڕان بووەو ناوی ( شوان رەسوڵ )ە کە کەسێکی ناسراوی دەرڤەری راپەڕین بووە، ئەمڕۆ بە نەخۆشی دڵ و لە ناکاو گیانی لە دەستدا.
بزووتنەوەی گۆڕان لە دەڤەری راپەڕین لە راگەیاندنێکدا دەڵێن" بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ئهمڕۆ سێشهممه (26\1\2021) هەڵسوڕاوی دڵسۆزی بزوتنەوەی گۆڕان (مامۆستا شوان ڕەسوڵ) ئەندامی ئەنجومەنی قەزای ڕانیە کۆچی دوایی کرد".
گۆڕان دەشڵیت " لهدهستدانی مامۆستا شوان، خهسارهتێكی گهورهیه و یادەوەری هەڵوێستەکانی بەرز رادەگرین".
گیان لەدەستدانی ئەم چالاکوانە بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکێکی زۆر بە گیان لەدەستدانی نیگەرانن و پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکەن.